حكومەتی عیراق بەفەرمی تانەی لەچەند بڕگەیەكی یاسای بودجەی ٢٠٢١ دا

لڤین:

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رایگەیاند تانەیان لە چەند بڕگەیەکی یاسای بودجە داوه‌ و داوایان کردوە دادگای فیدڕاڵی  کارکردن بەو بڕگانەی بودجە رابگرێت.

  ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ  دووشەممە، بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە ”بە رەسمی تانەیان لە چەند بڕگەیەکی یاسای بودجە داوه‌ و داوایان کردوە دادگای فیدڕاڵی فەرمانێک بۆ راگرتنی کارکردن بەو بڕگانەی بودجە دەربکات”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌شی یاسایی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دوای تاوتوێكردن باسی له‌وه‌كردوه‌، “له‌به‌ر ڕۆشنایی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتوه‌، له‌ یاسای بودجه‌دا پێشێلكاری به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان كراوه‌، بۆیه‌ داوای له‌ دادگای فیدڕاڵی كردوه‌ فه‌رمانێك ده‌ربكات بۆ راگرتنی ژماره‌یه‌ك له‌مادده‌كان تا دۆسیه‌كه‌ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌درێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button