عەلی حەمە ساڵح:

پشتیوانی ئەم پرۆژە گەورەترین خزمەتی سلێمانی دەکات

لڤین:

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، لەبارەی دروستکردنی پڕۆژەیەک لە شاری سلێمانی نوسیویەتی،” ئەو پرۆژە گەورەیە زیاتر لەیەک ملیار دۆلار داھاتیەتی و ٥٠ ھەزار ھەلی کار دابیندەکات و زیاتر لە ٣ ملیار دۆلاری ساڵانە جوڵەی بازرگانی و داھاتی وەبەرھێنان دروستدەکات.”
سەبارەت بە پرۆژەکە، ڕایگەیاندووە،”ئەم پرۆژەیە پێدەوترێت شاری بیست بیست، ساڵی ٢٠٠٧ لەسەر ڕێگای عەربەت سلێمانی لەسەر ڕووبەری ٢٢ ھەزار دۆنم زەوی دیزاینی بۆ کراوە.. شارێکی ھاوچەرخ بە خزمەتگوزاری و بازرگانی و پیشەسازی…. ھتد.”
هەروەها نوسیویەتی،”وردەکاری ئەم پرۆژە زۆرە.. بەم دۆخەش پێویستی بە ھەندێک گۆڕانکاریە.”
ئەندام پەرلەمانەکە ڕایشیگەیاندووە،”ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکاری ئەم پرۆژەیەو چەند بابەتێکی دیکە لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژوری بازرگانی کۆبومەوە.”
لە کۆتای ڕگەیەندراوەکەدا هاتووە،”بەدڵنیایی ئەم پرۆژەیە لە چەندین ڕووەوە سلێمانی دەباتە قۆناغێکی ترەوە..
-ئەم پرۆژە تەرخانکردنی ھیچ بڕە پارەیەکی پێویست نیەو دیمەنێکی زۆر جوان دەبەخشێتە سلێمانی وەک شارێکی مۆدێرن..
-زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داھات بۆ خەزێنەی گشتی سلێمانی پەیدادەکات( پلانی تۆکمە بۆ شێوازی دەستخستنی ئەم داھاتە ھەیە) ..
-نزیکەی ٥٠ ھەزار ھەلیکار دروستدەکات و بەردەوام لە زیادبوونە..
-ساڵانە ٣ ملیار دۆلار بۆ جوڵەی بازرگانی و داھاتی ناوخۆی کەرتی تایبەت زیاددەکات..
-سلێمانی دەبێتە ناوندێکی گەورەی پیشەسازی و بازرگانی لە عێراق..
سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆژەکە، نوسیویەتی،” ٢٢ ھەزار دۆنم زەوی لە ڕێگای سلێمانی عەربەت بۆ ئەم پرۆژە ستراتیژیە تەرخانکراوە. چەندین کەس پلانیان ھەیە بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی و ناشرین بیکەن مەخزەن و جەمەلۆن و شتی دیکە بۆ کۆکردنەوەی داھاتی ناشەرعی، وەک ئەو مەخزەن و گۆڕەپانە تەجاوزانەی ئێستا کراون.”
لە کۆاتیدا ڕایگەیاندووە،”لەگەڵ بەرپرسان و بڕیار بەدەستاندا ھەموو ھەوڵێک دەدەین ئەم خزمەتە گەورە بەم شارەیە بکرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button