٨٥ دادوەر نەخشەرێگایەک بۆ چاکسازی لە دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنن

لڤین:

٨٥ دادوەر نەخشەرێگایەک بۆ چاکسازی لە دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان دەخەنە بەردەم پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، “٨٥ دادوەر نەخشەرێگایەک بۆ چاکسازی لە دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان دەخەنە بەردەم پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت.

نەخشە ڕێگاکە لە ١٤ خاڵ پێکهاتووە و تێیدا هاتووە ”ئێمە کۆمەڵێک لە دادوەران و داواکارانی گشتی هەرێم کە ناومان لە پاشکۆی ئەم نەخشە ڕیگایە هاتووە و لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی سەرشانمان وەک بەشێک لە خێزانی دادوەری و پاڵپشتیمان بۆ پاراستنی شکۆ و پێگەی دەسەڵاتی دادوەری لە نێو هەرسێ دەسەڵاتەکەی هەرێم، وەک هەنگاوێکی تەواوکاری پرۆسەی چاکسازی لە هەرێم ئەو پێشنیار و ڕێگەچارانە دەخەینە بەردەستی بەڕێزتان بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لە دەسەڵاتی دادوەری بە پێی تایبەتمەندی و پێگە و ڕۆڵی هەریەک لە سێ دەسەڵاتەکەی هەرێم.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button