مێردمنداڵێك لەزێی گەورە خنكا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، مێردمنداڵێكی تەمەن ١٢ ساڵ، لە زێی گەورە خنكاو تەرمەكەشی لەلایەن بنكەی غەواسی خەبات دۆزرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردەوە،” دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٧ / ٥ / ٢٠٢١، مێردرمنداڵێكی خەڵكی شارۆچكەی بشیریان-ی سەر بە قەزای بەردەڕەش، كەوتە ناو ئاوی زێی گەورەو بەهۆیەوە خنكا.”

هەروەها ئاماژە بەوەیشكراوە،” دوای ماویەك لە خنكانی، تیمەكانی غەواسی قەزای خەبات، توانیان تەرمەكەی لەناو ئاو دەربهێنن.”

هەروەها هاتووە،” مێردمنداڵەكە ناوی بڕوا عاسف-ەو خوێندكاری پۆلی سێی بنەڕەتییە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button