ناوی ژمارەیەک مامۆستای نوێ بۆ وانەبێژی ڕاگەیەندرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، ڕایگەیاندووە “پاش رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاردرا بە دانانی ئەم بەڕێزانەی لەم لیستانە ناو و خاڵبەندییان هاتوە لەسنوری بەڕێوەبەرێتیمان.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “تکایە سبەی رێکەوتی (۱٦ـ٥ـ۲٠۲۱) لە بینای رۆشنبیری شارەزوور ئامادەبن بەمەبەستی پەیوەندی کردنیان بە قوتابخانە و خۆێندنگەکانەوە .”
لە کۆتایدا پەروەردەی شارەزور هۆشداری داوە بەو وانەبێژانە ئەگەر لە ماوەی دوو ڕۆژدا پەیوەندی نەکەن مافیان نامێنێت و یەدەگ لە شوێنیان دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button