كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی:

پیلانی پاكتاوی ره‌گه‌زپه‌رستی جێبه‌جێده‌كرێت

لڤین:

ئه‌حمه‌د ئه‌بوغه‌یت ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا،ڕایگەیاندووە،” داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دەکەین، به‌ به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵبسن و بڕیارێك بده‌ن بۆ راگرتنی شه‌ڕ له‌فه‌له‌ستین و ده‌ستدرێژیه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌”.

هەروەها راشیگه‌یاند،” كۆمكاری عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی تاوانی جه‌نگ و ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین و بۆردومانه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌،”

ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پیلانی پاكتاوی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیله‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌ ئۆرشه‌لیم و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی داوای له‌ دادگای باڵای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌په‌له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێبكات و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئیسرائیل كه‌ به‌رپرسن له‌ كوشتارگه‌ و تاوانه‌كانی جه‌نگ و مرۆڤایه‌تی دادگایی بكات و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێبه‌جێبكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button