لە دەریاچەی دوكان گەشتیارێكی عەرەب خنكا

لڤین:

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوكان رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٥ / ٥ / ٢٠٢١، گەشتیارێكی عەرەب لەكاتی مەلەكردندا لە دەریاچەی دوكان، خنكا.”

هەروەها ئاماژەی بەوەیش داوە کە،”تیمەكانی مەلەوانیی دوكان و ھێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، چوونەتە شوێنی ڕووداوەكەو لە ھەوڵی دەرھێنانەوەی تەرمەكەدان.”

لە کۆتایدا قائیمقامی دوكان داواشی لە گەشتیاران كردووە، زیاتر پابەندی ڕێنماییەكان بن و بەھیچ جۆرێك لە دەریاچەی دوكاندا مەلە نەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button