هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمەریکا بەرزبووەتەوە

لڤین:

ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند،” لە هەفتەی ڕابردوودا ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتووەتە 235 هەزار بەرمیل، هەروەها تێکڕای هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە نۆ وڵاتەوە گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 640 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.”

لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا هاتووە،” هاوردەی نەوتی ئەمەریکا بە بڕی 206 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمی کردووە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە هاوردەی نەوت گەیشتە چوار ملیۆن و 846 هەزار بەرمیل.”

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە،” هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە بەبڕی 41 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button