بۆ قەرەبوکردنەوەی جوتیاران بوودجە تەرخان دەکرێت

لڤین:

حسێن حه‌مه‌كه‌ریم، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئەمڕۆ ( شەممە، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ )به‌ میدیاكانی پارتی راگەیاندووە، “سەبارەت بە وشکەساڵی راپۆرتێکی وردمان ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کردوە، هەروەها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانى وشكه‌ساڵى و یارمه‌تیدانى جوتیاران، داواى ١٨ ملیار دینارمان له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردوەو به‌منزیكانه‌ ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌درێت.”

لە بەشیکی تری لێدوانەکەیدا ڕوونیکردوەتەوە کە، “ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ یارمه‌تیدانى جوتیارانه‌ له ‌كڕینى په‌یین و بنه‌تۆو پێداویستییه‌كانى دیکەیە.”

ئاماژەی بەوەیشداووە،”بەهۆی کەمیی بارانبارین، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی دانەوێڵە بەراورد بە ساڵی ڕابردو بۆ نیوە کەم ببێتەو، چونکە ساڵی رابردو جوتیاران زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن بەرهەمی گەنمیان هەبوە، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ نیوەی ئەوە ڕێژەیە بێت.”

رێژین سدیق، بەڕێوەبەرى بەرهەمهێنان و پەسەندکردنى بنەتۆو لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە میدیاکەی ڕاگەیاندووە،”یەکێک لەو پێشنیارانەی هەیە دابینکردنى بودجەیەکى تایبەتە بۆ کڕینى بنەتۆو بۆ جوتیاران و پێدانیان بە نرخێکى کەمتر لە بازاڕ.”

ئاماژەى بەوەش کردووە،”جگە لە پێدانى بنەتۆو وەزارەت هەوڵەکانى چڕکردوەتەوە بۆ دروستکردنى پڕۆژەى ئاودێرى بۆ ئاودانى گەنمى جوتیاران لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی کوردستان، جگە لەمەش پێدانی دەرمانى قڕکەر بە جوتیاران.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button