پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هێرشکردنە سەر خێزانە کوردە دەکات لە تورکیا

لڤین:

شێرکۆ میروەیس سەرۆکی لیژنەی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئەمڕۆ ( هەینی، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،”خێزانێکی عێراق کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن لە شاری مێرسین لە تورکیا ڕووبەڕووی پەلاماردان و هەوڵدان بۆ کوشتن بوونەوە لەلایەنێک کۆمەڵێکی رەگەزپەرستەوە،لە ئەنجامی رووداوەکە گەورەی خێزانەکە بە سەختی برینداربووە و بەهۆیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

سەبارەت بە هەڵوێستی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان، ئاماژەی بەوەداوە کە،” ئەوان بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە پەلاماردانە ڕەگەزپەرستانە دەکەن کە هەندێک لە گەشتیار و دانیشووانی ڕەوەندی عێراق لە تورکیا ڕووبەڕووی دەبنەوە و دووبارەش دەبنەوە”.

شێرکۆ میروەیس داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات و سزای تاوانباران بدات.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” سەرۆکی لیژنەی دەرەوە داواش لە نێردەی دیپلۆماسی عێراق دەکات تا دەگاتە دادگا بەدواداچوون بۆ کەیسەکە بکات هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا بکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دووبارە نەبێتەوە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ خێزانێکی کوردی هەولێر کە بۆ گەشت چوونەتە تورکیا لە پارێزگای مێرسین لەنێوان لە ڕێگەی ئادانا بۆ ئەنتاڵیا لەلایان چەند تورکێکەوە ڕێگریان لێکراو پەلاماردران و باوک و کوڕەکەیان بریندارکرد کە دواتر باوکەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button