نرخی نەوت دابەزی

لڤین:

لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵ، بەهۆی دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا و تا ڕادەیەک ئاسایی بوونەوەی بازاڕی ئابووری،نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوە، به‌جۆرێك له‌ سه‌روو ٦٠ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز سەبارەت بە نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانیدا ڕایگەیاند،”ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٨٢ سەنتە، ئەمەش بەراورد بە یەک رۆژی ڕابردوو نرخەکەی دابەزیوە.

هاوکات، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٣ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەم نرخەی ئەمڕۆ پاش ئەو نرخەی چەند ڕۆژی ڕابردووو دێت کە بەرمیلێک نەوت نرخەکەی نزیک بووبوویەوە لە ٧٠ دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button