لە گەرمیانیش دژی پەسەندکردنی سزای چالاکوانانی بادینان گردبوونەوە کرا

لڤین:
دژی پەسەندکردنی سزای رۆژنامەوانان و چالاکوانانی بادیان لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێم لە کەلار ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و چالاکوانان گردبوونەوە.
گردبونەوەکە لەسەرداوای ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی لە پارکی لەیلا قاسم لە کەلار بەڕیوەچوو، لە راگەیەنراوێکدا سێ داواکارییان لەبارەی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان خسەڕوو لەوانەش “گوێگرتنە لە ناڕەزایەتی و نیگەرانی ناوخۆیی و جیهانی لەوبارەیەوە، ئازادکردنی دەستبەجێی سزاداراوان و ئەوانەش کە دادگایکردنیان کۆتایی نەهاتووە، لەنێویاندا مامۆستا بەدەل بەرواری کە بەبێ هیچ هۆکارێک دادگاییەکەی بۆ 17-ی ئاب دواخراوە و بەوەش زیاتر لە یەک ساڵی تەواو لەزینداندا دەبێت.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە جەختیانکردەوە پەسەندکردنی سزای زیندانیکردنی چالاکوانان و رۆژنامەوانانی بادیان بە فشاری حزب بووە و ڕەتی دەکەنەوە و داوای ئازادکردنی بەپەلەی گیراوەکانیان کرد.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە ئەوەشیان وت کە لەیەکەم رۆژی جەژندا هاوخەمی خۆیان بۆ کەسوکاری دەستگیرکراوەکان دووپاتدەکەنەوە و بەردەوامیش دەبن لەفشارەکانیان.