چەند فڕۆکەیەکی جەنگی پێشکەوتووی ئه‌مریكا گه‌یشتنه سعودیه

لڤین:
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئەگەری هەر هێرش و پەلاماردانێک چەند فڕۆکەیەکی جەنگی پێشکەوتووی ئه‌مریكا گه‌یشتنه سعودیه.
سەبارەت بە گەیشتنی ئەو فڕۆکە شەڕکەرانەی ئەمریکا بۆ سعودیە، ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی بۆ چه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه فڕۆکەکان له جۆری ئێف ئه‌ی 18دی (هۆرنت)ن و گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌ی ئه‌میر سوڵتان له سعودیه.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئەمریکا ڕوونیشیکردوەتەوە کە ئامانج له‌م ڕێوشوێنانه به‌هێزكردنی توانای هێزه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر دوژمنكارییه‌ك و به‌هێزكردنی ئاسایش و ئارامییه له‌ناوچه‌كه‌دا، جەختیشیکردوەتەوە کە سوپای ئه‌مریكا ئامادەیە بۆ بڵاوكردنه‌وه و جێگیركردنی هێزه‌كان له‌هه‌ر شوێنێكی جیهان و له‌هه‌ر چركه‌یدا لەکاتی پێویستدا.