دژی سزادانی چالاکوانانی بادینان لە ڕانیە گردبوونەوە بەڕێوەچوو

لڤین:

ژمارەیەک لە چالاکوانانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لەناو باخی گشتی ڕانیە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لە دژی سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان ڕێکخست.

چالاکوانانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە گردبوونەوەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە “ناکرێت چالاکوانان و ئازادیخوازانی لە زیندان بن ئێمەش لە جەژن و خۆشیدا بین و مرۆڤە جوامێرەکانی هاوپیشەمان بە تەنها نین”.

ڕاشیانگەیاند کە دەستگیرکراوانی بادینان بۆ ئازادی و ماف و قووتی خەڵک و دژی داگیرکاریی بوێرانە ڕای خۆیان بە ئاشکرا دەربڕیووە، ئەگەر وەڵامی داخوازییەکانی دەستگیرکراوان نەدرێتەوە ڕۆژێک دێت ئەم دەسەڵاتە کۆتایی پێبێت.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە داواشیانکرد سزادانی پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکەی بادینان بە شەش ساڵ لەلایەن دادگاکانی هەولێرەوە، هەڵبوەشێنرێتەوە و هەرچی زووە ئازاد بکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button