دوای جەژن شاندی تەکنیکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

لڤین:

شیروان میرزا، ئاشکرایکرد کە بڕیارە لە دوای جەژنی ڕەمەزان شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات ‌و لەسەر وردەکاریی جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لە بارەی بودجەوە گفتوگۆ بکەن.

بڕیارە ببۆ لە یەکتێگەیشتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی بودجە و ڕەوانەکردنی پشکی هەرێم، شاندێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

لەو بارەیەوە شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ڕایگەیاند، لەدوای جەژن شاندێکی تەکنیکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات ‌و لەسەر دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 11ی یاسای بودجەی ساڵی 2021 گفتوگۆ دەکەن.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشیکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردۆتەوە له‌سه‌رئه‌وه‌ی، لەئامادەکارییەکانیان بۆ خەجکردنی پشکی هەرێم لەبودجە نزیکبوونەتەوە.

شیروان میرزا وتیشی: “هەرێم چاوی لەوەیە لەم مانگەدا بەشە بودجەی بۆ ڕەوانە بکرێت”.

هەروەها باسی لەوەشکرد کە “ماددەی 11ی بودجە ئاماژە بەوەناکات هەرێمی کوردستان نەوتی خاو ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵکو باسی بەهای نەوتەکە دەکات، بۆئەوەش دەبێت میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕگەیە دیاریی بکرێت”.

شیروان میرزا زیاتر وتی: ئه‌وه‌ ڕون نییه‌، ئایا بەهای ئەو نەوتە دیاریدەکرێت‌و لەپشکی هەرێم دادەشکێنرێت‌و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ هەرێم خەرجدەکرێت یان هەرێمی کوردستان بەهای ئەو نەوتە لەهەژمارێکی بانکی سەر بەحکومەتی فیدراڵی دادەنێت‌و دواتر بەغدا هەموو پشکی هەرێم ڕەوانە دەکات.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button