بەوێنە، مەڕاسیمی جەژن لە مزگەوتەکانی هەرێم بەڕێوەچوو

لڤین:

دوای 30 ڕۆژ لە بەڕۆژووبوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ موسوڵمانانی هەرێمی کوردستان، ڕوویان لە مزگەوتەکان کرد و نوێژی جەژنیان کرد.
ساڵانە موسوڵمانان دوای مانگێک ڕۆژو و پەرستش لەیەکەم ڕۆژی جەژندا، نوێژی جەژن لە مزگەوتەکاندا ئەنجامدەدەن و پیرۆزبایی و گەردن ئازادیی لەیەکتری دەکەن و دواتر نانی بەیانی کە جیاواز لە ڕۆژانی ئاسایی کە نان و چا دەخۆن، خواردنی تایبەت بە جەژن دەخۆن و پاشان دراوسێ و خزم و ئازیزانیان بەسەر دەکەنەوە و پیرۆزبایی جەژن لەیەک دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button