عەبدوڵای كوێخا موبارەك:

خۆیشم ساڵانێك لەم هەڵە تێگەیشتنەدا ژیاوم

لڤین:

ئەندامێکی پێشوی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی چەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە،” جەژنی ڕەمەزان پیرۆز بێت لە مسوڵمانان بە گشتی و گەلەکەمان لە کوردستان و تاراوگە بەتایبەتی”.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ڕایشیگەیاندووە،” دیارە من خۆیشم ساڵانێک لەم ھەڵە تێگەیشتنەدا ژیاوم ”.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خوای گەورە
جەژنی ڕەمەزان پیرۆز بێت لە مسوڵمانان بە گشتی و گەلەکەمان لە کوردستان و تاراوگە بەتایبەتی.

ئەم جەژنی پیرۆز و لێبوردەیە دەکەمە دەرفەتێک بۆ داوای لێبوردن و گەردن ئازادی ھاونیشتیمانیانمان کە لە ڕۆژانی ڕابردودا سەرقاڵ و بێزار بون بەھۆی حەملەیەکی ئیئعلامی بە مەبەست و ئاراستە کراو لەسەر ئێمە.

ڕێزوخۆشەویستیم بۆ تەواوی ئەوانەی کە لە ژێر کاریگەری چەواشەکارانەی دژە کانی من و بەبێ مەبەست ڕەخنەی توند و تا سوکایەتیشیان پێمان کردووە، من ھەر ئەوەنە ئەڵێم کە خۆشتانم ئەوێ و ناتوانم ڕقم لێتان بێت، ھەرگیز ناتوانم پشت لە خەڵک و گەنجەکانمان بکەم، دڵنیاش بن لە ھەرکوێ بم ھەر لەگەڵ خەڵک دەمێنمەوە و ھەر داکۆکی کاری ماف و ئازادی خەڵک و پارێزەری نیشتیمانەکەمان دەبم، ئەو بۆچونەش زۆر ھەڵەیە کە تەنھا ئەو چەند ھەزار کەسەی سەر سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە میللەت و بەرەی گەل دەزاندرێ و ئەو جەماوەرە زۆرینە و بێ شومارەی پارتی دیموکراتی کوردستان یان ھەر لایەنێکی تر ناخوێندرێتەوە و بە بەرەی دژە گەل ئەژمار دەکرێت، دیارە من خۆیشم ساڵانێک لەم ھەڵە تێگەیشتنەدا ژیاوم و ئەوەش دەزانم کە خەڵک و گەنجەکانمان ھیچ تاوانێکیان نیە، بەڵکو بە حوکمی مەکینەی ئیعلامی و بە مەبەستی بەرژەوەبدی کەسی و حزبی ئەو بۆچونە ھەڵەیەیان لە مێشکدا چەسپێندراوە.
کات نەگۆڕی و خزمەتی زیاتری ئێمە ئەسەلمێنێت.
دوبارە جەژنتان پیرۆز، گەردنتان ئازاد بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button