پۆلیسی هەولێر ئاگاداریینامەیەکی بڵاو کردەوە

لڤین:
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئاگاداریی نامەیەکی بڵاو کردەوە و داوا دەکات هاوڵاتیان پابەندی بڕیار و ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگای هەولێر بن.
دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، ڕاگەیەندراوێكی بڵاو کردەوە و تێیدا داوا لە هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەكات، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و سەلامەتیی خۆیان و ئازیزانیان، پابەندی بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگای هەولێر بن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دڵنیاییش دەداتە هاوڵاتیان كە لە ڕۆژانی جەژن و پشوودا پارێزەری سەروسامان و گیان و ژیانیانن.