لاهور شێخ جەنگی:

هەق وایە لایەنە سیاسییەکان ئەم جەژنە بکەنە بۆنەیەک بۆ یەکتر قبووڵکردن

لڤین:

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی چەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڵاوی کردووەتەوە،لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ڕایگەیاندووە،” بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، لە ناخی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا مسوڵمانەکانمان دەکەم لە هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان، پیرۆزبێت لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، لە پێشمەرگە قارەمانەکان لە کارمەندانی تەندروستی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزی دژەتیرۆر و زیندانییانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەكەمان،”

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان،

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، لە ناخی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا مسوڵمانەکانمان دەکەم لە هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان، پیرۆزبێت لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، لە پێشمەرگە قارەمانەکان لە کارمەندانی تەندروستی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزی دژەتیرۆر و زیندانییانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەكەمان.
ئاشکرایە، مسوڵمانان لە مانگی پیرۆزی پڕ خێر و بەرەکەتی ڕەمەزاندا بە ڕۆژوو دەبن و نزا دەکەن و ئەو مانگە دەکەنە دەرفەتێك بۆ بەخۆداچوونەوە و پاکبوونەوەی دڵ و دەروون و نوێبوونەوەی ژیان، جەژنیش دەکەنە دەرفەتێک بۆ لێبووردن و گەردن ئازادی لە یەکتر، ئێمەش لەم کاتەدا کە جەژن دەگێڕین، وڵاتەکەمان لە بەردەم هەڕەشەی داعشدایە، ناوماڵی کورد یەکڕیز و تەبا نییە، کێشە و قەیرانی جۆراوجۆر بەرۆکی گرتوین، هاونیشتیمانییەکانمان لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان چاوەروانی زیاترمان لێدەکەن، مووچەخۆران چاوەڕوانی ڕێککردنەوەی موچەکانیانن، هەق وایە لایەنە سیاسییەکان ئەم جەژنە بکەنە بۆنەیەک بۆ یەکتر قبووڵکردن و وەلانانی گرژیی و ناکۆکییەکان و بە گیانێکی نیشتیمانپەروەری، دوور لە چەقبەستوویی سیاسی و یەکتر تۆمەتبارکردن، کار بۆ هێنانەدی یەکڕیزیی نیشتیمانی و ئاشتی و تەبایی بکەن، لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان و دابینکردنی خۆشگوزەرانی و ئارامی و ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان .

ئێمە لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هاونیشتیمانییەکانمان لە کەرکوک و خانەقین و ناوچەدابڕێندراوەکان دڵنیا دەکەینەوە کە سیاسەت و بەرنامەی یەکێتیی کارکردنە بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی و ڕزگارکردنیان لەو دۆخە دژوارەی کە تێی کەوتوون، دووپاتی دەکەینەوە کە لە دوای جەژن ئەنجامی هەوڵ و هەنگاوەکانمان لەو پێناوەدا دەردەکەون. پەروەردگاری مەزن خاک و خەڵکی کوردستان لە هەموو نەهامەتی و کێشەیەک بە دوور بگرێت و مرۆڤایەتیش لە پەتای نەگریسی کۆرۆنا ڕزگار بکات، نوێژ و ڕۆژوو و نزای هەموو لایەک قبووڵ بێت و ڕۆژانی جەژن بە سەلامەتی و شادی و سەرفرازیی بەسەر ببەن. دووباره‌ جه‌ژنتان پيرۆز بێت و هەر لە شادی و سەرکەوتندابن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button