هۆكاری دابەشنەكردنی مووچە بەبێ‌ لێبڕین ئاشكراكرا

لڤین:

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان، ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، ڕایگەیاند،”هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ‌ لێبڕین، پەیوەندی بەو بڕگانەوە هەیە كە پەیوەندییان بە هەرێمەوە هەیە لە بودجەدا و شیاوی جێبەجێكردن نیین، تەنیا بۆ ئەوە دانراون تا ڕوكارێكی یاسایی بن بۆ فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێم، كەلێنەكەش لەو بارەیەوە لەلایەن هەردوو لایەنە، بەغدا و هەولێر”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، ئاماژەی بەوە داوە کە،”دەبوو هەڵسەنگاندن بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم بكرێت، تا لە پشكی هەرێم ببڕدرێت، پاشماوەی ئەوەش لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەكرێت، بەڵام ڕەوانە نەكراوە، هەرێمیش لەسەدا ( ٥٠ )ی داهاتە نانەوتییەكانی بۆ بەغدا نەناردووە”.

هەروەها ڕایگەیاند،” بودجە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی بە( ٦٨٢ ) هەزار فەرمانبەران، بەڵام هەرێم دەڵێت ژمارەی مووچەخۆرانی ملیۆنێك و دوو سەد و پەنجا هەزار كەسە، تاكە چارەسەریش پابەندبوونی هەموانە بە یاسایی بودجە و جێبەجێكردنیەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button