بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بەرپرسێکی تەندروستی لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا دەستگیرکرا

لڤین:

کەناڵی”شەرقییەی عێراقی، لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند،” دەزگای هەواڵگریی عێراق، دکتۆر لەیس لەبان، بەرپرسی بەشی تەندروستی و خۆپارێزیی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستگیر کردووە”.

سەبارەت بەو تۆمەتەی کە ئاڕاستەی بەرپرسە کراوە، لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، “دەزگای هەواڵگریی عێراق تۆمەتی زیانگەیاندن بەئاسایشی تەندروستیی وڵاتى داوەتە پاڵ بەرپرسەکەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا”.

کەناڵەکە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە “ئەو پزیشکە کەهاوکات بەرپرسی بەشی تەندروستی و خۆپارێزیی فرۆکەخانەکەیە، بەرانبەر بەوەرگرتنی بەرتیل ژمارەیەک لەو هاوڵاتییە عێراقیانەی کە لە وڵاتی هیندستان گەڕاونەتەوە دزەپێکردووە بەبێ ئەوەی کەرەنتینە بکرێن یان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ بکرێت”.

بەگوێرەی هەواڵی کەناڵە عێراقییەکە،”بزیشکەکە لەکاتی بەقاچاخبردن و دەربازکردنی ئەو کەسانە لەفرۆکەخانەی بەغدا بەلایەنەکانی دیکەى ناو فرۆکەخانەی وتووە کەئەمانە سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانیی عێراقن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button