سندووقێک بۆ کۆکردنەوەی زەکات دادەمەزرێنرێت

لڤین:

ئیبراهیم محەممەد بەرزنجی، بەڕێوەبەری توێژینەوە و ئیرشاد لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی روداوو رایگه‌یاندووه‌، ” وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڕیاری بۆ دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی سندووقی زەکات و خێر داوە و بەمنزیکانە فەرمانی بۆ دەردەچێت و ئەنجوومەنێکی بۆ دروستدەکرێت کە بەپێی یاسای ٥٥ی ی ساڵی ١٩٨٧ی عێراقی کاردەکات”.

بەڕێوبەرەکە، وتیشیەتی، “سندووقەکە بۆ کۆکردنەوەی پارەی زەکات و خێرە و دەمانەوێت لەو رێگەیەوە باشتر پارەی زەکات دابەشبکرێت. سندووقەکە ئەژماری بانکی بۆ دەکرێتەوە و شەفافانە کارەکانی رادەپەڕێندرێن”.

ئاماژەی بەوەیشداوە،” لە هەموو شوێنێکەوە پارە وەردەگرێت و خەڵک ئازادە زەکات بداتە سندووقەکە یان بە شوێنی دیکە، واتە ئێمە بەزۆر پارە لە خەڵک وەرناگرین”.

لەبارەی سوودمەندان لە سندووقەکە، ئاشکرای کردووە، “ئەو کەسانەی کە شیاون دەتوانن سوودمەند بن لێی، هەروەها حکومەت لە کوێ پێویستی بە پڕۆژەی خێرخوازی وەکو قوتابخانە یان نەخۆشخانە هەبوو سندووقەکە دەتوانێت هاوکار بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button