مەسرور بارزانی:

داواتان لێدەکەم مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن

لڤین:

بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند،” گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم ”.

لە بەشێکی تری پەیامەکدا هاتووە،”هیوادارم خوای دلۆڤان نزا و ڕۆژووی هەموولایەكی قبوڵ كردبێت و ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتییەکان و هاندەری ئاشتەوایی و تەبایی بێت لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان”.

لە کۆتایی پەیامەکەدا، سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاندووە،”ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم، کە جارێكی دیکە داواتان لێبكەم، مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن و پابەند بن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button