نێچیرڤان بارزانی:

با هه‌موومان لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى پێكه‌وه‌يى و يه‌كدی قبووڵكردن بكه‌ينه‌وه

لڤین:

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی چەژنی ڕەمەزانەوە بڵاوی کردەوە،سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، ڕایگەیاند،” جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى موسڵمانانى كوردستان، عێراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان پيرۆز ده‌كه‌م”.

هەروەها ڕایگەیاندووە،” با هه‌موومان مانا و چه‌مكه‌كانى جه‌ژن له‌ ئاشته‌وايى و لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان و هه‌مووان، بكه‌ينه‌ بنه‌مايه‌ك بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و په‌يوه‌ندى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوومان. با هه‌موومان لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردن بكه‌ينه‌وه،‌ تا پێكه‌وه‌ بتوانين خزمه‌تێكى باشترى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر، ئاسووده‌يى، سه‌قامگيرى، پاراستنى زياترى ماف و ئازادييه‌كان و ياسا و دادگه‌رى هه‌نگاو بنێين.

دەقی پەیامەکە:

جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى موسڵمانانى كوردستان، عێراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت، جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام به‌سه‌ر به‌رن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له‌ دۆخێكى باشتر و دوور له‌ په‌تا و ناخۆشى و قه‌يران و ئاڵۆزى بگه‌ڕێنه‌وه‌.

با هه‌موومان مانا و چه‌مكه‌كانى جه‌ژن له‌ ئاشته‌وايى و لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان و هه‌مووان، بكه‌ينه‌ بنه‌مايه‌ك بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و په‌يوه‌ندى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوومان. با هه‌موومان لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردن بكه‌ينه‌وه،‌ تا پێكه‌وه‌ بتوانين خزمه‌تێكى باشترى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر، ئاسووده‌يى، سه‌قامگيرى، پاراستنى زياترى ماف و ئازادييه‌كان و ياسا و دادگه‌رى هه‌نگاو بنێين.

با له‌ ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و له‌ ته‌واوى عێراق جه‌ژن بكه‌ينه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ پێچانه‌وه‌ى يه‌كجاريى لاپه‌ڕه‌كانى ڕق و يه‌كترشكاندن و زمانى زبر و به‌ دڵ و نيازێكى پاكه‌وه‌ بيكه‌ينه‌ ده‌سپێكى سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى ته‌بايى و هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاڵۆزى و كێشه‌ و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان و هه‌موومان له‌ ئاست به‌رپرسياريه‌تيى مرۆيى و نيشتمانيماندا بين.

جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢١/٥/١٢



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button