دەست بەسەر بڕێکی زۆری دەرمانی قاچاخدا گیرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمانی سەربە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە راگەیەندراوێكدا ، ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،”دوای ئاگادارکردنەوەی تیمی هاوبەشی چاودێریکردنی دەرمان و پۆلیسی شارەوانی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە، لە درەنگانی شەو دەست بەسەر بڕێکی زۆری دەرمانی قاچاخدا گیرا.”

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان، ئاشکرای کردووە،”ئەو دەرمانە قاچاخە لەكاتی گواستنەوەیدا دەستی بەسەردا گیراوە، سەرپێچیکار دەست بەسەرکرا و روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.”

لە کۆتایدا بەڕێوەبەرایەتییەكە داوای لە هاوڵاتیان كردوە لە كاتی ھەبونی ھەر حاڵەتێکی نایاسایی لە رێگای ژمارە مۆبایلی (07502356000) تیمەکانیان ئاگاداربکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button