هەڕەشی کوشتن لە بەرپرسێکی حزبێکی ئیسلامی دەکرێت

لڤین:

لە ڕێگەی هەڵواسینی زەرفێکی نامە کە نوسێنێکی لەسەرە و فیشەکێکی تێدایە بە دەرگای ماڵەکەیەوە، پەیامی کوشتن بۆ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنێردرێت.

شەوی ڕابردوو بە دەرگای ماڵی حەسەن شێخانی، ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە کەرکوک، زەرفێکی نامە کە فیشەکێکی کلاشینکۆفی تێدابووە و لەسەر زەرفەکەش نوسراوە “لێرە بڕۆ و خۆت رادەست بکە، ئاگادرمان کردییەوە و بەهانەمان بۆت نەهێشت” هەڕەشەی کوشتن لەو سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئیسلامی کراوە.

لەبارەی ئەو پەیامەی بۆی نێردراوە حەسەن شێخانی، دەڵیت: ئەو هەڕەشەیە بۆ ئەوەیە تا بکشێتەوە لە خۆکاندیدکردن و چیتر رەخنە لە ئیدارەی کەرکوک نەگرێت، بەڵام “من هەر سوورم لەسەر خۆکاندیدکردن، بەهیچ شێوەیەک ناکشێمەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button