سزادانی گیراوانی بادینان بەكەس داناپۆشرێت

– ئەو دوو دادوەرەی گوایە یەكێتین دژ بوون و لەبۆچوونی خۆیان لەسەر بڕیارەكە، داوای ئازادكردنی گیراوەكانیان كردووە

– وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەیانێك لەسەر گیراوانی بادینان دەردەكات.

ئەو بڕیارەی دادگای تەمیز بەزۆرینە دەرچووە، واتە سێ‌ دەنگ بەرامبەر دوو دەنگ. لەدەقی بڕیارەكەی دادگای تەمیزدا بەڕوونی نوسراوەو ناشاردرێتەوە بەڕوونی نوسراوە (وصدر القرار بالاكثریە).

ئەو دوو دادوەرەیان دژی سزای زیندانی گیراوانی بادینان بوون و لە نوسینی رەئی خۆیان لەسەر بڕیارەكە داوای ئازادكردنیان كردوون.

ئیمزاكردن لەسەر بڕیارەكە بەپێی قانونی (اصول محاكمات)ە و رێكاری تایبەت بەخۆی هەیە. پێدەچێت ئەو پارێزەرەی ئەو قسەیەی لەسەر ئەو دوو دادوەرە بەڕێزە كردووە، شارەزای قانون نەبووە و لەخۆیەوە ئەم قسەی كردووە.

ئەو كارەی بەشێك لەمیدیاكانی هەولێر بۆ گلاندنی یەكێتییە لەكەیسی بادینان، خۆ ئەگەر بڕیارە ئەو دوو دادوەرەی دژبوون یەكێتیی بن، ئەوا ئەوان دژی سزادانی گیراوانی بادینان بوون و لەكۆنوسی بڕیارەكەشدا كە( ناكرێت بڵاوبكرێتەوە) بەروونی نوسراوە.

چەند رۆژێكە هەوڵی زۆر دەدرێت كەیسی گیراوانی بادینان بەلاڕێدا ببرێت، بەڵام رۆژانە ناڕەزایەتییەكان زیاتر دەبێت و فشارەكان لەهەموولا زیاد دەكات، ئەگەرێكی بەهێز هەیە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەیانێكی دیكە لەسەر بەرتەنگكردنەوەی ئازادی و خراپ بەكارهێنانی دادگاكانی كوردستان و فشار لەسەر رۆژنامەنوس و چالاكوانان دەربكات.

ئەمەش سەرنجی بەرێز حاكم شێخ لەتیف لەسەر ئەم قسەیەی كراوە..

ئەم قسەیەی ئەم برادەرە کلمە حق یراد بھا باطل

بڕیارەکە بەوازحی نوسراوە بەزۆرینە

بەڵام بڕیاری دادگا وایە دەبێ دواجار ھەموو دادوەرەکان ئیمزای بکەن ئەگەر بە ڕێکەوتنی ھەمووان دەربچێ دەنوسرێ بە اتفاق ئەگەر ھەندێکیان مخالف بن دەنوسرێ بەزۆرینە، ئەوانەی مخالیفی زۆرینەن تەنھا رای خۆیان دەنوسن و دەخرێتە دۆسیەکەوە و راناگەیەنرێ

لەم بریارە نوسراوە زۆرینە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button