پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژنێکی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد

لڤین:
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی عەنکاوە، ژنێکی بە تۆمەتی سێ تاوانی دزیکردن دەستگیر کرد.
پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی عەنکاوە، تۆمەتبارێکی ئافرەتیان بە ناوی (ع.ح.ش) بە تۆمەتی سێ تاوانی دزیکردن دەستگیر کرد”.
پۆلیس ڕونیکردوەتەوە ئەو ژنە لە دزیی یەکەمدا لە عەنکاوە بڕی (650 دۆلار) و (400 هەزار دینار)ی لە شوفێرێکی تەکسی دزیوە، لە دزیی دووەم و سێیەمیشدا لە (گوندی لوبنانی)، مۆبایلێکی جۆری (ئایفۆن 11)ی لە هاوڵاتییەک و هەروەها بڕی (40 هەزار دینار)یشی لە شوفێرێکی تەکسی دزیوە.
تۆمەتبارەکە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە.