بەفەرمی دانپێدانانی خوێندنی باڵای عێراق بە زانکۆیەکی کوردستان

لڤین:
وەزارەتی خوێندنی باڵا ی عێراق حەوت کۆلێژی زانکۆی زاخۆی بەفەرمی ناساند.
لە نوسراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بەفەرمی دانپێدانانی زانکۆی زاخۆ وەک زانکۆیەکی فەرمی بڵاوکردەوە.
وەزارەتەکە چەند مەرجێکی بۆ زانکۆکە دیاری کردوە،کە دەبێت زانکۆکە پابەند بێت بە مەرجەکانی وەزارەتەوە و لە ئەگەری زیادکردن و دامەزراندنی بەشی نوێ لە زانکۆکەدا و لە هەر ئەگەرێکی دەرکردنی بودجە و بڕیاری دامەزرانداندا زانکۆکە هەموو وانەبێژ و گرێبەستەکان بکات بە هەمیشەی .