خەسرەو گۆران: وەک پارتی لە هەموو عێراق 55 کاندیدمان هەیە

لڤین:

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشداری ھیچ ھاوپەیمانییەک ناکەن لە سەرتاسەری عێراقدا55 کاندیدیان هەیە.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی بەماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاند: بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی لە ھەرێمی کوردستان بە ٣١ کاندید بەشدار دەبێت و بە ‌کۆی گشتیش دەکاتە ٥٥ کاندید لە سەرتاسەری عێراق.

ئەو روونیکردەوە، دابەشکردنی کاندیدەکانیان بە ‌شێویەک دەبێت لە ‌تەواوی ناوچەکانی موسڵ، کەرکوک، سەلاحەدین، داقووق، ڕومادی، کەربەلا ، بەدرە و جەسان، کاندیدیان دەبێت.

وابڕیارە لە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت، سیستەمی هەڵبژاردنی ئەمجارە لە عێراق کراوەتە فرە بازنە بە هۆیەوە لایەنەکان ژمارەی کاندیدەکانیان کەم کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button