نۆ بەنداوی ستراتیژی گەورە لە هەرێم دروست دەكرێن

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند،”لەكۆبونەوەیەكی تایبەتی نێوان هەردو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی پلاندانان و نوێنەری سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیراندا، دروستکردنی ئەو بەنداوە ستراتیژییانە لە رێگەی سیستەمی PPP تاوتوێکراوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”هەرلە کۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە دەرگای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان واڵابکرێت بەڕوی ئەو کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت لەم بوارەدا پرۆپۆزەلی تایبەتی خۆیان پێشکەشی وەزارەت بکەن بەمەبەستی دروستکردنی بەنداوەکان و پرۆژە ئاودێرییە گەورەکان كە بەشێکە لەو هەڵمەتەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی تر وەک پلانی روبەڕوبونەوەی وشکەساڵی لەهەرێمی کوردستان دەستی پێکردوە”.

بەپێی خشتەی بەنداوە ستراتیژییە پێشنیارکراوەکان، سیانیان لە پارێزگای هەولێر، سیانیان لە پارێزگای سلێمانی و سیانەكەی دیكەیان لە پارێزگای دهۆك دروست دەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button