پارێزگاری هەڵەبجە چەند بڕیارێکی ڕاگەیاند

لڤین:

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە، لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی رۆژانی جەژن، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند،” لە رۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا، هاتووچۆی هاووڵاتیان بە رێکارە خۆپارێزی و تەندروستی و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان ئاسایی دەبێت”.

بڕیاری ئەوەشدراوە:” مەراسیمی نوێژی جەژن رێگەپێدراوە، داواکارین هاووڵاتیانی خۆشەویست هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان و مامۆستایانی ئایینی وەک هەمیشە پشتیوان بن لە هۆشیار کردنەوە و ڕێنمای کردنی نوێژخوێنان بۆ خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان”.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ناوچە گەشتیارییەکان پێویستە ڕەچاوی سەرجەم ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button