لەبارەی خانەنشینكردنی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:
حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە: “ئەمساڵ لەدایكبوانی ساڵی 1958 خانەنشین دەكرێن، مامەڵەی ئەو كەسانەش دەستی پێكردووە و ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەر خانەنشین كراون، تەنیا ئەو كەسانەی لەو ساڵەدا لەدایك بوون، نزیكەی سێ هەزار كەسیان تەنیا لەمساڵدا خانەشین كراون”.

هەروەها ڕایشێگەیاندووە،” ڕۆژانە ٦٠ بۆ ١٠٠ مامەڵەی دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە بۆ خانەنشینی ڕایی دەكرێت و پێشتر ئەو كەسانەی لە ساڵەكانی دیكەدا لەدایك بووبوون، زۆرتر لە ١ی ٧ خانەنشین دەبوون، بەڵام ئەمساڵ ئەوانە زووتر خانەنشینییان دەستی پێكردووە، ئەویش بەپێی ڕۆژی لەدایكبوونیان” .

ئاماژەی بەوەشكردووە،”ئەوەی زوو مامەڵەكەی تەواو بكرێت، مووچەی خانەنشینی لە هەمان مانگ لەگەڵ مووچەی فەرمانبەران وەردەگرێت، پاداشتی خانەنشینیش كە بەپێی مووچەكە دەبێت، بۆیان خەرج دەكرێت”.

پێشووتر تەمەنی خانەنشینی ساڵێك یان دوو ساڵ درێژ دەكرایەوە، بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان وتی: “بە بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەو بڕیارە هەڵوەشاوەتەوە و دەبێت لە ماوەی یاسایی خۆی، كارمەند لە هەر پلە و پایەیەك بێت، خانەنشین بكرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەگەر كارمەندێك ٦٣ ساڵی خۆی تەواو بكات، دەبێت مامەڵەی خانەنشینی بۆ بكرێت، بە پێچەوانەوە هەر پارەیەكی زیادە وەربگرێت ،بە نایاسایی هەژمار دەكرێت”.

حازم ئیسماعیل ئاماژەی بەوەش داووە،” ساڵانە لەدایكبوانی ساڵێكی دیاریكراو خانەنشین دەكرێن، ئەگەر یەكێك لەدایكبووی ساڵی ١٩٥٧ بێت و ساڵی ڕابردوو خانەنشین نەكرابێت، ئەوە لەو كاتەی تەمەنی گەیشتووەتە تەمەنی یاسایی خانەنشینی، دەبێت پارەیەی ئەو مانگانەی وەریگرتوون، بیگەڕێنێتەوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button