به‌شێك له‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی:

ئازادی ڕاده‌ڕبرین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌دایه‌

لڤین:

به‌شێك له‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی، بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە پەسەند کردنی بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر لەلایەن دادگای پیاچوونەوەی هەرێم ڕاگەیاند، ئاماژەیان بەوەداوە کە،” نیگه‌رانی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر و دادگای پێدا چوونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ باره‌ی په‌سه‌ند كردنی سزای نا عادیلانه‌ی سه‌ر چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان”.

دەقی بەیاننامەکە:

به‌یاننامه‌ی به‌شێك له‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر و دادگای پێدا چوونه‌وه‌ی هه‌رێم
به‌ڕێزان :
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان / سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان
ده‌سته‌ی پاراستنی مافی مرۆڤ
ڕای گشتی هه‌رێمی كوردستان
ئێمه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر و دادگای پێدا چوونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ باره‌ی په‌سه‌ند كردنی سزای نا عادیلانه‌ی سه‌ر چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان ,ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئازادی ڕاده‌ڕبرین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌دایه‌ و دواجار به‌هه‌مان شێوه‌ كاری ڕێكخراوه‌یی و هه‌ر هه‌نگاوێكی كاری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش ئه‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ,ئه‌م جۆره‌ له‌ ترس و تۆقاندنه‌ی رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نه‌ك ساردمان ناكاته‌وه‌ له‌ خه‌باتی دیموكراسی به‌ڵكو سورترمان ده‌كات له‌ سه‌ر درێژه‌ دان به‌ كارو بیری ئه‌و چالاكوانانه‌ی له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا له‌ ژوره‌وه‌ن .
شایه‌نی باسه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو كات زیاتر پێویستی به‌ پیاده‌ كردنی دیموكراسی ڕاسته‌قینه‌ و مافی مرۆڤ هه‌یه‌ بۆ پاراستنی دۆستایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی وڵاتانی دۆست و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ تانه‌ی دامه‌زراوه‌ و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان .
لێره‌وه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدار و به‌رپرسه‌كان و ڕێكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیه‌كان و هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تی ولایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵ پاراستنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا و ئازادی ڕاده‌ڕبڕیندان له‌ هه‌رێمی كوردستان داوایان لێده‌كه‌ین كه‌به‌ ئه‌رك و ڕۆڵی خۆیان هه‌ستن له‌ پێناو پاراستنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی ڕاده‌ربرین و مافه‌كانی مرۆڤ .
ناوی ڕێكخراوه‌كان
1. بنكه‌ی ڕۆشنبیری نالی
2. ڕێكخراوی كۆزاری كوردی
3. ڕێكخراوی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ژین
4. ڕێكخراوی گه‌نجانی فۆست
5. ڕێكخراوی نه‌وه‌ی شه‌هیدان
6. ڕێكخراوی كورد لاو
7. ڕێكخراوی په‌نای كار
8. ڕێكخراوی ڕه‌هه‌نده‌ جیاوازه‌كان
9. ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئه‌ندازیاری
10. ڕێكخراوی ڕێدۆز بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار
11. ڕێكخراوی گه‌شه‌ بۆ تواناكانی لاوان
12. رێكخراوی ئاینده‌ی بازیان
13. ڕێكخراوی په‌ره‌ پێدانی دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌ت
14. ڕێكخراوی ڕاسان
15. ڕێكخراوی پلانه‌ر بۆ پلاندانان
16. ڕێكخراوی دیدگای نوێ
17. ڕێكخراوی ژیانه‌وه‌ بۆ پرسه‌كانی ئه‌نفال
18. ڕێكخراوی باران بۆ پرسه‌كانی ئه‌نفال
19. ڕێكخراوی ژیان بۆ مافه‌كانی ژنان
20. ڕێكخراوی فریشته‌
21. ڕێكخراوی شاڕێی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان
22. تۆڕی ڕوناكی ڕێكخراوه‌كانی ngo له‌ هه‌ولێر
23. ڕێكخراوی ده‌ریاچه‌ بۆ پاراستنی سامانی ئاو و ژینگه‌ له‌ هه‌ولێر
24. ڕێكخراوی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت
25. ڕێكخراوی منداڵانی دایكانی كوردستان
26. تۆڕی هه‌ماهه‌نگی ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان هه‌ولێر
27. ڕێكخراوی لانه‌ی منالان
28. ڕێكخراوی په‌ری بۆ كاری مرۆی
29. ڕێكخراوی چه‌پكه‌ گوڵی مام
30. ڕێكخراوی شه‌هید ڕازانی بۆ هاوكاری و خزمه‌ت گوزاری
31. ڕێكخراوی دانیار بۆ گه‌شه‌ پێدانی كلتوری و هونه‌ری
32. ڕێكخراوی فۆكس
33. ڕێكخراوی گوڵشه‌ن
34. ڕێكخراوی سه‌نگه‌سه‌ر
35. سه‌نته‌ری ڕوناك بیری سه‌نگه‌سه‌ر
36. ڕێكخراوی ڕه‌شماڵ بۆ كلتور و ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی
37. ڕێكخراوی منداڵانی دێكانی كوردستان
38. ڕێكخراوی لانه‌ی ته‌وار
39. ئه‌نجومه‌نی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی سه‌نگه‌ سه‌ر
40. ڕێكخراوی ژیان بۆ فه‌رهه‌نگی دیموكراسی
41. ڕێكخراوی تواناكانی ژین
42. ڕێكخراوی گه‌نجانی نیشتیمان
43. ڕێكخراوی نالی كه‌ركوك
44. ڕێكخراوی حه‌مرین
45. ڕێكخراوی شارستانی
46. ڕێكخراوی ئۆسا
47. رێكخراوی ماڵێك بۆ گه‌نجان
48. ڕێكخراوی هۆشیاری یاسای گه‌نجان له‌ كوردستان
49. ڕێكخراوی نه‌مام بۆ داكۆكی كردن له‌ مافی مێرد منداڵان
50. رێكخراوی تواناكانی ژنان
51. ڕێكحراوی ئاوه‌سپی په‌ره‌ پێدانی تواناكان
52. ڕێكخراوی هه‌ست بۆ هوشیاری ژنان
53. رێكخراوی بێناز بۆ خزمه‌تكردنی كه‌س و كاری شه‌هیدان
54. رێكخراوی یانه‌و سیاچه‌مانه‌
55. رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیه‌ت
56. ریًكخراوی شلێر بۆ په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی
57. رێكخراوی هۆشیاری لاوان
58. ڕیکخراوی فیرکاری گە ڕۆك



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button