وەزیرێکی گۆڕان لەسەر لێدوانێکی ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان،سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی هەواڵێک کە بەناوی ئەوەوە بڵاو کراوەتەوە ڕوونکردنەوە دەدات و، ئاماژە بەوە دەدات.”ماوەی چەند رۆژێكە كۆمەڵێك سایت‌و پەیجی فەیسبوك كە خاوەنەكانیان دەیان ساڵە بەهۆی پێگەكانیانەوە خەریكی دزی‌و گەندەڵی‌و تاڵانكردنی سەروەت‌و سامانی ئەم وڵاتەن، بۆ چەواشەكاری هەواڵی ناڕاست‌و بێ بنەماو بوختان ئاڕاستەی ئێمە دەكەن”.

رونكردنەوەیەك لە وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن-ەوە بۆ رایگشتی

ماوەی چەند رۆژێكە كۆمەڵێك سایت‌و پەیجی فەیسبوك كە خاوەنەكانیان دەیان ساڵە بەهۆی پێگەكانیانەوە خەریكی دزی‌و گەندەڵی‌و تاڵانكردنی سەروەت‌و سامانی ئەم وڵاتەن، بۆ چەواشەكاری هەواڵی ناڕاست‌و بێ بنەماو بوختان ئاڕاستەی ئێمە دەكەن.

وەك هەموان دەزانن، ئەركی ئێمە خزمەتكردنی هاوڵاتیانی كوردستانە بەبێ جیاوازی، ئەوانیش ئێستا بەدرۆ و بوختان دەیانەوێت ئەو خزمەتكردنەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن كە لەماوەی ساڵێك‌و دە مانگی رابردودا پێشكەشی خەڵكی كوردستانی كردوە، ناشرین بكەن.

ئەوان درۆ و دراوەكانیان رون‌و ئاشكرابوەو دەزانین كوێیان دێشێت، بەڵام ئێمە وەڵامی ئەو درۆ و بوختانانەیان بەهەوڵ‌و خزمەت‌و پڕۆژە بەردەوامەكانمان دەدەینەوە كە ئێستا لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كاریان تێدا دەكرێت.

لێرەوە دوپاتی دەكەینەوە، ئەو بوختان‌و چەواشەكارییانە لە كاروانی ئاوەدانی نامانوەستێنێت‌و هەر لەو رۆژەوەی لە پەرلەمانی كوردستان سوێندی یاساییمان خواردو بەڵێنمان بە خەڵكداوە، كە بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەكانمان لێبڕاوانە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان‌و سودی گشتی.

بۆ خوێندنەوەی هەواڵکە سەردانی ئەم بەستەرە بکە ( دانا عەبدولکەریم: ئێمە دژی بڕیاری دادگا نابین )



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button