دانا عەبدولکەریم:

ئێمە دژی بڕیاری دادگا نابین

لڤین:
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەت، و لە پشکی گۆڕان لەلێدوانێکیدا بۆ دیپلۆماتیک مەگەزین، سەبارەت بەناوەڕۆکى بەیاننامەکەى حکومەتى هەرێم لەسەر بڕیاری دادگاى تەمیز و سزادانى گیراوانى بادینان، ڕایگەیاندووە “بەیاننامەکەی ئەنجومەنى وەزیران هیچ ئاماژەیەکی تێدانییە کە بڵێت (پشتگیری یان دژی بڕیارەکەى دادگاى پێداچوونەوەیەو نەشیوتووە پشتگیری لەبڕیاری دادگاى تەمیز دەکەین )، بەڵکو ئەنجومەنى وەزیران تاکید لەوە دەکاتەوە کە دادگاکان سەربەخۆ بن و نابێ دەستێوەردان لەکاروباری دادگاکان بکرێت”.

لە بەشێکی تری ووتەکانیدا، ئاماژەی بەوە کردووە،” حکومەت دەسەڵاتى جێبەجێکردنەوەو لەرووى قانونییەوە بۆمان نییە قسە لەسەر دەسەڵاتى دادوەری بکەین، بەڵام حزبەکان رای خۆیان داوە لەسەری، بەڵام ئێمە وەک ئەنجومەنى وەزیران تەداخول ناکەین”.

سەبارەت بەوەی کە، بزوتنەوەکەی لەراگەیەنراوێکدا رەخنە لەبڕیارەکەى دادگا تەمیز دەگرێت و بە بڕیارێکی سیاسیی دەزانێت،تاچەند ئاگادارە و لەگەڵ ناوەڕۆکى بەیاننامەکەن، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە “ئێمە کۆکبوین لەسەر دەرکردنى بەیاننامەکە، چونکە رای ئێمە و لایەنەکانیشی دیکەشی تێدایە و جەخت لەوەدەکەینەوە کە حکومەت بۆی نییە دەستێوەردان لەکاروباری دادگاکان بکات”.

هەروەها ووتویەتی، “ئەوە بەیاننامەى ئەنجومەنى وەزیرانە، حکومەتیش لەسێ لایەنی سەرەکیی پارتى و یەکێتى و گۆڕان پێکهاتووە، ئەوە راى فەرمی ئێمەیە وەک گۆڕان کە حکومەت دەسەڵاتی جێبەجێکردنەو لەهیچکاتێکدا بۆی نییە دەستێوەردان لەکاروباری دادگاکان بکات چ بۆ باش یان خراپ، ئەوە یەکێکە لەخاڵە سەرەکییەکانى ئێمە کە بەشداریمان لە حکومەت کردووە، بەڵام لەدەرەوەى ئەنجومەنى وەزیران، هەر کەسێک دەستێوەردانى کردووە، ئەوە پێوەندى بەئەنجومەنى وەزیرانەوە نییە”.

ئەوەیشی ئاشکرا کردووە،” جارێک لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران گەنگشەی ئەوە بابەتە کراوە و لەکۆبوونەوەکەدا کۆکبوین لەسەر ئەوەى کە ئەوە کاری یاسایی و دادگاکانە و ئێمە وەک ئەنجومەنى وەزیران وتمان بۆمان نییە بەهیچ شێوەیەک دەستێوەردان بکەین”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئەوەی دووبارە کردووەتەوە کە،”ئەوە هەڵویستى فەرمی ئەنجومەنى وەزیرانە، بۆیە ئێمە نەپشتگیری و نەدژی بڕیاری دادگا نابین”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button