لە کۆبوونەوەیەکدا هەڵسەنگاندن بۆ کاری لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەت کرا

لیڤن:

پارێزگار و قائیمقام و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە کۆبوونەوەیەکدا هەڵسەنگاندنیان بۆ کاروچالاکیەکانی لیژنەھاوبەشەکانی قئیمقامیەت کرد و ڕایانگەیاند لیژنەھاوبەشەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مەرج و رێنماییەکان جێبەجێ دەکات.

ئەمڕۆ لە قائیمقامیەتی سلێمانی، بە ئامادەبونی د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێگاو جێگرانی پارێزگارو ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و ئەندامانی لیژنەھاوبەشەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو بۆ ھەڵسەنگاندنی کاروچالاکیەکانی لیژنەھاوبەشەکان.

لەبارەی کارەکانی لیژنەکان و بەدواداچونەکانیان قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند: بەھۆی ھەماھەنگی و ھاوکاری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و پەرۆشی ھەموان بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندی گشتی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ھەنگاوی گەورە و گرنگیان ناوە بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی و رێگریکریکردن و سزادانی ئەو کەسانەی کە بێ گوێدانە تەندروستی خەڵک دەیانەوێت لەدەرەوەی مەرج و رێنماییەکان کاربکەن.

ئاوات محەمەد وتیشی: بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لیژنەکان کارەکانیان ئەنجام دەدەن و بەڵنیاییەوە قورسترین بڕیار داخستن و سزادانی شوێنەکانە بەڵام ناکرێت تەندروستی و ژیانی خەڵک لەبەرچاونەگیرێت لەبەرئەوە ناچاردەبن لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەین کە پابەندی رێنماییەکانی کارکردن نابن، قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد داخستن و سزادانی شوێنەکان بەمانای ئەوە نییە زۆرینەی شوێنەکان خواردن و مەوادی زیان بەخش دەخەنە بازاڕەوە بەڵک و چاوکراوەیی لیژنەکان نیشان دەدات کە لە نێو ھەزاران شوێندا دەتوانن ئەوشوێنانە ئاشکرا بکەن کە پابەند نابن و رووبەرووی سزایان دەکەنەوە ئەوانەی سزادەدرێن ژمارەیەکی کەمن لەنێو ئەو ھەزاران شوێنەی کە پابەندی رێنماییەکانن.

لای خۆشیەوە د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: بەدانپێدانانی ھەمووان لیژنەھاوبەشەکان رۆڵێکی یەکجار گەورەو کاریگەر دەبینن لە پاراستنی تەندروستی خەڵک و داکۆکی کردن لە بەرژەوەندی گشتی، وتیشی پاڵپشتی تەواوی ھەوڵ و چاودێرییەکانی  لیژنەکان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بەھەمان گوڕوتینەوە بەردەوام بن لە چاودێری و بەدواداچونەکانیان، راشیگەیاند دەبێت ھەموو لایەک بەتایبەت کاسبکاران لەوەبگەن ئەوەی لیژنەکان دەیکات داکۆکی کردنە لە تەندروستی و بەرژەوەندی گشت و کەسوکارمان چونکە بوونی خوارن و مەوادی زیان بەخش زیان بە تەندروستی گشتیمان دەگەیەنێت.

هەروەها ئازاد محەمد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دەستخۆشی تەواو لە لیژنەھاوبەشەکان دەکەم لەبەرامبەر ئەو رۆڵەگرنگەی کە دەیبینن لە پارێزگاریکردن لە ژیان و تەندروستی خەڵک و داکۆکی لە بەرژەوەنی گشتی ، ووتیشی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ھەموو روویەکەوە پاڵپشت و پشتیوانی لە کار و بەدواچونەکانی لیژنەکان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button