شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق سەردانی هەرێم دەكات

لڤین:

شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق، بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

لەو بارەیەوە نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە تویتەر بڵاویكردەوە، ئەو شاندەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانییە و هەریەكە لە بەڕێوەبەرانی هەواڵگریی و دژە تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆ و هەروەها جێگری فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئەندامی شاندەكەن.

لەگەڵ ئەوەی نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هیچ ئاماژەیەكی بە مەبەستی سەردانەكەی ئەعرەجی نەداوە، بەڵام سەردانەكە هاوكاتە لەگەڵ زیاتربوونی هەڕەشەكانی داعش لەناوچە دابڕێنراوەكان و هێرشكردنە سەر پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق، كە پێدەچێت بوونی بۆشایی ئەمنیی و باسکردن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی شەنگال ئامانجی سەردانەکە بێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button