دژەتیرۆری یەکێتی تێوەگلانی لە کوشتنی قاسم سولەیمانی ڕەتدەکاتەوە

لڤین:

لەبارەی تێوەگلانی لە کوشتنی قاسم سولەیمانی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەتیدەکاتەوە، هیچ پەیوەندییەکیان بە کوشتنی سولەیمانییەوە هەبێت، جەختیشدەکاتەوە کە ژەنراڵ قاسم سلێمانی هاوڕێیەكی نزیكی مام جەلال بووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای دژەتیرۆر ڕایگەیاند، “شه‌وی ڕابردوو راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕوون تۆمه‌تی به‌شداربوون له‌ كه‌یسی تیرۆركردنی ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی ده‌خاته‌سه‌ر چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كوردی و له‌ شوێنێكی تر ناوی هێزێكی دژه‌ تیرۆری سه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان هاتووه.”

دەزگای دژە تیرۆر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەو گریمانەیە بەهەند وەردەگرین كە دەزگایەكی هەواڵگریی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان، دەستی هەیە لە هەوڵدان بۆ تێوەگلاندنی دەزگاكەمان، بەتایبەت كە ئاگادارین ماوەیەكە ئەو دەزگا هەواڵگرییە،‌ (بەشێكی تایبەت)ی پێكهێناوە بۆ دزەپێكردنی زانیاریی چەواشە بۆ میدیا ناوچەیی و جیهانییەكان و، دەیانەوێت بە هەر نرخێك بووە زیان به ناوبانگ و‌ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و زۆنی سەوز بگەیەنن.

دەزگای ڕاشیدەگەیەنێت، ژەنراڵ قاسم سلێمانی هاوڕێیەكی نزیكی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ مام جەلال بووە و دەزگای دژە تیرۆر رۆژگارێك لەو سەنگەرەدا شەڕی دژ بە تیرۆریزمی كردووە كە قاسمی سلێمانییش تیایدا دەجەنگا. ئاشكرایە كە بە تیرۆركردنی سەركردەیەكی لەم ئاستە، هەرێمی كوردستان دۆستێكی مێژوویی خۆی لەدەستدا و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هاوڕێیەكی مام جەلالی لەدەستچوو.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە..

شەوی ٨ \٩-٥-٢٠٢١ راپۆرتێك بڵاوكراوەتەوە كە تیایدا بە شێوەیەكی ناڕوون تۆمەتی بەشداربوون لە كەیسی تیرۆركردنی ژەنراڵ قاسم سلێمانی دەخاتە سەر چەند ئەفسەرێكی كوردی و لە شوێنێكی تر ناوی هێزێكی دژە تیرۆری سەر بە هەرێمی كوردستان هاتووە، گەرچی ئێمە نازانین كە نووسەرانی راپۆرتەكە مەبەستیان لە كام هێزی دژە تیرۆرە لە كوردستان، چونكە بەداخەوە ‌‌ تا ئێستاش وەك ئاشكرایه، دوو هێزی پێشمەرگە و دوو ئاسایش و دوو هەواڵگری و دوو دژە تیرۆر لە هەرێمی كوردستان هەن‌. بەڵام ئەوەی پەیوەندیی بە ئێمەوە وەك هێزەكانی دژە تیرۆر هەبێت، بەهەموو شێوەیەك ئاگاداربوون و بەشداربوونی هێزەكەمان لە كردەوەی لەوجۆرەدا رەددەكەینەوە. خۆ ئەگەر راپۆرتەكە پەیوەندی بە لایەنەكەی ترەوە هەبێت، ئەوا حەقی وایە خۆیان روونكردنەوە بدەن، بەتایبەت كە ئێمە ئاگاداری هیچ چالاكییەكی ئەوان نین و ئەوان لە دەرەوەی هەموو دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستانن.

ژەنراڵ قاسم سلێمانی هاوڕێیەكی نزیكی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ مام جەلال بووە و، دەزگای دژە تیرۆر رۆژگارێك لەو سەنگەرەدا شەڕی دژ بە تیرۆریزمی كردووە كە قاسمی سڵێمانییش تیایدا دەجەنگا. ئاشكرایە كە بە تیرۆركردنی سەركردەیەكی لەم ئاستە، هەرێمی كوردستان دۆستێكی مێژوویی خۆی لەدەستدا و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هاوڕێیەكی مام جەلالی لەدەستچوو.

شایانی بیرهێنانەوەیە كە حكومەتی ئێران و حكومەتی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسی بەئامانجگرتنی فەرماندە باڵاكەی ئێران لە عێراق، لە ساڵی رابردووەوە لیژنەیەكی هاوبەشیان پێكهێناوە بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆزینەوەی بكەرەكانی ئەو كردەوەیه و، بۆ دەستنیشان كردنی بكەرەكانی چاوەڕوانی راپۆرتی میدیایی ناكەن، ئێمەش ئامادەین بۆ وەڵامی هەر پرسیارێك.

سەرباری ئەمانەش، ئێمە ئەو گریمانەیە بەهەند وەردەگرین كە دەزگایەكی هەواڵگریی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان، دەستی هەیە لە هەوڵدان بۆ تێوەگلاندنی دەزگاكەمان، بەتایبەت كە ئاگادارین ماوەیەكە ئەو دەزگا هەواڵگرییە،‌ (بەشێكی تایبەت)ی پێكهێناوە بۆ دزەپێكردنی زانیاریی چەواشە بۆ میدیا ناوچەیی و جیهانییەكان و، دەیانەوێت بە هەر نرخێك بووە زیان به ناوبانگ و‌ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و زۆنی سەوز بگەیەنن. بڵاوكردنەوەی ئەم راپۆرتە هەواڵەش تایبەت بە شەهیدكردنی حاجی قاسم سلێمانی لەم كاتەدا، و لكاندنیشی بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لەلایەن میدیاكانی پارتییەوە، بۆ ئەوەیە قەرەبووی ئەو زیانە گەورەیە بكەنەوە كە بەهۆی پاراستنی بەرژەوەندیی تەسك، دژایەتییان لەگەڵ خەڵك و یاریكردن بە چارەنووسی هەرێمی كوردستان، بەر پێگە حزبی و سیاسی و دیپلۆماسییەكەیان كەوتووە، بەتایبەتتریش دوای سكانداڵی دەستگیركردن و زیندانی كردنی رۆژنامەنووسی گەنجی كورد بە تۆمەتی بێ بنەما، كە متمانەی لای خەڵك و دەرەوەش بۆ نەهێشتوون.

وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆر

٩-٥-٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button