بە ڤیدیۆ… ساتی کوشتنی چالاكوانە مەدەنیەکەی كەربەلا
لڤین:
لە شاری كەربەلا چالاكێكی مەدەنی كوژرا میدیاکانی عێراقیش ڤیدیۆی ساتی کوشتنەکەیان بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیا عێراقییەکان لە بارەی ڕووداوەکەوە بڵاویان کردوەتەوە، ئەو چالاکوانە ناوی “ئیهاب جەوادە” و چالاکوانێکی دیاریی خۆپیشاندانەکانی مانگی 10ی 2019 بووە.
هەر لەبارەی ڕووداوەکەوە شانەی راگەیاندنەکانی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکیدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ژمارەیەک چەکدار کە ماتۆڕسکیلیان پێ بووە هێرشیان کردوەتە سەر ئیهاب جەواد وەزنی و کوشتوویانە.
هاوکات میدیاکانی عێراق گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە، کە ساتی کوشتنی ئەو چالاکوانە دیارەی پارێزگای کەربەلا پیشان دەدات، کە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە کوژرا.
لە دوو ساڵی رابردوودا لە عێراق دەیان چالاكی مەدەنی و سیاسی و رۆژنامەنووس كوژراون.