پنتاگۆن کاتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و شوێنی مووشەکە چینیەکەی ئاشکرا کرد

لڤین:

به‌ درێژایی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی‌ رابوردو، له‌ ترسی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌ چینیه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی ئاوه‌دان و زیانگه‌یاندن به‌ خه‌ڵك، مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان چاودێری ئه‌و موشه‌كه‌ وێڵه‌ی‌ چینیان كردوه‌، كه‌ له‌ ٢٩ی‌ نیسانه‌وه‌ به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵدراوه‌و كۆنترۆڵكردنی هێنانه‌وه‌ی‌ بۆ سه‌ر زه‌وی له‌ ده‌سه‌ڵاتی چیندا نه‌ماوه‌.

به‌پێی كۆتا زانیاری كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پنتاگۆن بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پارچه‌كانی موشه‌كه‌ وێڵه‌كه‌ی‌ چین له‌نێوان سه‌عات ( 23:27 و05:27 ) به‌ كاتی گرینچ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌.

هەروەها، پنتاگۆن ئاماژەی بەوەیشداوە کە به‌پێی سیسته‌می چاودێری ئه‌وروپا، موشه‌كه‌كه‌ پارچه‌كانی ئه‌و موشه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button