ئەو کەسەی سکاڵای لەسەر شێروان شێروانیدا سکالایەکی دیکەی تۆمار کرد

لڤین:

هاوڕێ کوردی، یەکێکی تر لە چالاکوانەکانی شاری هەولێر، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندووە،” کارەکتەرێك بەناو ( ئەردال) ئەمڕۆ پێ ڕاگەیاندم کە سکاڵە لەدژی من تۆمار دەکات، چونکە بەڕای ناوبراو بڵاوکردنەوەی وێنەکان، دڕوستکردنی تۆمەتەکان پەیوەندی بەمنەوەهەیە، بەم هۆیەشەوە هەستیان بە برینداری کردووە، سووکایەتی زۆریان پێکراوە”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

هەورێکی ڕەش ئاسمانی داگیرکردووین!
ئەمڕۆ زەنگێکی تری لێدرا، زۆرکات ئەوەی بیری لێناکەینەوە دێتە ڕیگامان! ڕەنگ بێت ئێوە بێزاربووبن لەوهەموو پێشڵکاری و بینە وبەردەیەی کە وەك هەواڵ بڵاوی دەکەمەوە، بەڵام تا ڕادەیك بۆتە بەشێك لەژیانی دوازدە ساڵەم.
لەکەیسی زیندانیانی بادینان، کارەکتەرێك بەناو ( ئەردال) بووە بەشێك لەباس وخواسی ئەم کەیسە، دوای تێپەربوونی چەندین مانگ لەبڵاوکردنەوەی وێنەی ناوبراو،کە وابڵاوکرایەوە ئەندامی دەزگای ( پاڕاستن) بێت، ئەمڕۆ پێ ڕاگەیاندم کە سکاڵە لەدژی من تۆمار دەکات، چونکە بەڕای ناوبراو بڵاوکردنەوەی وێنەکان، دڕوستکردنی تۆمەتەکان پەیوەندی بەمنەوەهەیە، بەم هۆیەشەوە هەستیان بە برینداری کردووە، سووکایەتی زۆریان پێکراوە.
بۆئاگاداری هەموو لایکتان، دوور ونزیک باش وخراپ قسەم لەسەر ئەو کەسە نەکردووە، هیچ کۆمێنت وپۆستێکم نەبووە لەدژی، هیچ بەڵگەیک لەبەر دەست نیە کە من تۆمەتم بۆی دروست کردەبێت، یاخود کەسانێکم هان دابێت بۆئەوەی دژایەتی بکەن.
کەهیوادارم ئەمەش دڕێژەی ئەم یاریە هەوڵگریە نەبێت کە ژمارەیک خەڵکی بێ تاوان بەناهەق لەدیدی منەوە سزادران.
بەوپەڕی ئامادەیەوە ئامادەم هەرکاتێك ئاگادار بکرێمەوە ئامادە دەبم لەبەردەم بەڕێز دادوەر، وە تووشی هەر ڕووداوێك ببمەوە ئەوکەسانە دیارن !
سوپاسی پاڕێزەرەکەم (هەرێم ڕەفعەت) دەکەم، کەئاگادارم کردۆتەوە، وەبەڕێزیان وەك هەمیشە دووبارە پشتیوانی خۆی بۆ دەربریوم سوپاسی دەکەم.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button