بەوێنە:

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکان قائیمقامیەتی سلێمانی چەند شوێنێک دادەخات

لڤین:

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکان قائیمقامیەتی سلێمانی چەند شوێنێک دادەخات.

ئەمڕۆ شەممە ( ٨ / ٥ / ٢٠٢١ )لەدرێژەی هەڵمەتەكانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنەگشتییەکان و پشکنین بۆ ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی رۆژانە له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، سەردانی چێشتخانە، نانه‌واخانه و شیرینییه‌كان دوکانەکانی دیکەی بازاری گەڕەکەکانی چوارچرا و کەنەسورەی شاری سلێمانی_یان کرد.
له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گیراو و پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ خاوه‌ن شوێنه‌كان كراوه، هەروەها بەهۆی پابەندنەبون بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن و دانانی خواردن و خواردنەوە لە شوێنی گەرم و بەرتیشکی خۆر چەند شوێنێک داخران.
به‌پێی رێنماییه‌كانی تەندروستی، نابێت خواردن و خواردنەوە له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه پێکهاتەکانیان دەگۆڕێت و ده‌بێته‌ هۆكاره‌ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، ‌ هەروەها توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.
هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش، پۆلیس و تەواوی هێزە ئەمنییەکانی دیکەی شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت و هەرشوێنێک سەرپێچی ئەنجام بدات روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.

هەروەها بەهۆی پابەند نەبون بەمەرجەکانی کارکردن و سەرپێچیکردن کردن لە رێنماییەکانی تەندروستی، قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی سەمونی دڵی چوارچرا لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی دادەخات.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button