وەستایەك لەسەر پێنج دۆلار شاگردەكەی خۆی كوشت

لڤین:

لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی لە “گردەبڕاوەکە” وەستایەک لەگەڵ کرێکارێکی خۆیدا لەبارەی کرێی رۆژانەی کرێکارەکە دەبێتە شەڕیان و وەستاکە شاگردەکە دەکوژێت.

سەبارەت بەو ڕوداوە، سەرکەوت ئەحمەد،وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان،رایگەیاند،” رووداوەکە دوای كاتژمێر ( ٤ )ی ئێوارە روویداوە، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی ئیبراهیم ئەحمەد وسووە و لەدایکبووی ساڵی ( ٢٠٠٤ )ـە و خەڵکی کۆبانێیە”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، سەرکەوت ئەحمەد،ئاشکرای کرد،” ئیبراهیم شاگردی وەستایەکی کۆنکرێت بووە بەناوی سەیدنوور محەممەد شیرین کە پێشتر کاری بۆکردووە”.

سەبارەت بە چۆنیەتی ڕوودانی شەڕەکە و ئەو شتەی تاوانەکەی پێ ئەنجام داروە، سەرکەوت ئەحمەد،ووتی، “کاتێک سەیدنوور لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا لەکار گەڕاوەتەوە، ئەو کرێکارە داوای رۆژانەکەی لێکردووە کە گوتوویەتی ٣٥ دۆلارە، بەڵام وەستاکەی ( سەیدنوور ) گوتوویەتی ٣٠ دۆلارە و لەسەر ئەوە بووەتە شەڕیان، و ئاسنێکی پێ بووە وەکو چەقۆ تیژبووە لەکاتی شەڕەکەدا کێشاویەتی بە سینگی شاگردەکەیدا و وا دیارە بەر دڵی کەوتووە، دوای گەیاندنی شاگردەکەش بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.

وتەبێژی پۆلیس، وتیشی،”ئەو وەستایە خەڵکی وانی باکووری کوردستانە و ئێستا هەڵاتووە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە”.

لە کۆتایدا ڕایگەیاند، “هاوئاهەنگی لەگەڵ هەموو بازگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکە دەکەین تاوەکو دەستگیری بکەین، هاوکات دوو کەسەکەی دیکەش کە لەگەڵ وەستاکەدا بوون، دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button