نوێترین زانیاری لە بارەی کاتی ناردنی پشکی هەرێم

لڤین:
مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی فیدرالیی عێراق، لە گفتو گۆیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ناردنی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق، راگەیاندووە، “ئێستا لیژنەیەك كار لەسەر ئەوە دەكات كە بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت”.

هەروەها ڕایشیگەیاندووە،”رێككەوتن لەسەر پڕۆژەی بودجە زۆرباش بوو، مادەی ١١ باش بوو”

ووتەکانی کازمی لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە رووداوی راگەیاندووە،” جێبەجێنەكردنی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا پەیوەندیی بە پەرلەمانەوە نییە، چونكە بابەتێكی هونەرییە و دەبوو لیژنەیەكی هاوئاهەنگی دروست بكەن، پرسەكە كەمی نەوت و نەناردنی نییە، بەڵكو بابەتەكە ژمێرەییە، دەبێت هەرێمی كوردستان ئەو بڕە پارەیە دیاری بكات كە دەبێت رادەستی بەغدای بكات، دواتریش بەغدا پابەند دەبێت كە بەشە بودجەكەی بنێرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button