ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى بڕیارى دادگاى پێداچوونەوە بە پەسەندکردنى سزاى بەندکراوەکانى بادینان بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

راگەیەنراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان:

لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دانپێدانانەکانی پێنج تاوانبار ، ناوی چەند کونسوڵخانەیەک هاتبوو لە میانی کەیسەکەدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت ، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.

لە هەمانکاتدا بە ڕێز وپێزانینێکی زۆرەوە ، لە ڕۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلوماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین ، بەتایبەتی پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە داعش.

ئێمە پابەندین بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕاگەیاندن و سەروەری یاسا . بەردەوامیش دەبین لە شەڕی دژ تیرۆر و پارێزگاریکردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلوماتییەکان لە هەرێمی کوردستان،  کاری لە پێشینەمان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button