فەرماندەیەکی سەربازیی یەکێتیی هەواڵی سایتێکی نزیک لە مەسرور بارزانی بەدرۆ دەخاتەوە

لڤین:

غەفوور دەروێش، ناسراو بە مامە غەفە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی، هەواڵێکی سایتی باس نیوز بەدرۆ دەخاتەوەو ڕایدەەیەنێت” دوای ئەوەی بەناوی سایتێک پەیوەندیم پێوەکراوباسی هەڵبژاردنەکان کرا ، دواتر دەرکەوت ئەو سایتە هەر(باس نیوز) خۆی بوە، بەڵام بەداخەوە لەناو پرسیار و وەڵامەکانی مندا هەندێک شتی شێواندوە بۆ مەرامی تایبەت وسیاسیانەی خۆی”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” ئەم جۆرە لە لێدوان چەواشەکارییانە ناتوانن لە خەباتی سیاسیمان لە ناو ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی ساردمان بکەنەوە ،ھاوپەیمانیی یەکێتی و گۆڕان یەکێکە لە هەنگاوە ئەرێنییەکان و لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە”.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:.

روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی

دوای ئەوەی بەناوی سایتێک پەیوەندیم پێوەکراوباسی هەڵبژاردنەکان کرا ، دواتر دەرکەوت ئەو سایتە هەر(باس نیوز) خۆی بوە، بەڵام بەداخەوە لەناو پرسیار و وەڵامەکانی مندا هەندێک شتی شێواندوە بۆ مەرامی تایبەت وسیاسیانەی خۆی. من دەمەوێت ڕایبگەیەنم سەرەتا دەبوایە سایتی (باس نیوز)ی سەر بەسەرۆکی حکومەت هێندە بوێر بونایە بەناوی خۆیان پرسیاریان ئاڕاستە بکردمایە، بۆیە ئەم هەڵویستەیان دوورە لەکاری ڕۆژنامەوانییەوە وجێگای شەرمەزارییە، بەندە پشتیوانی لەهەموو بڕیارەکانی هاوسەرۆک وسەرکردایەتی حزبەکەم دەکەم وپشتگیری تەواوی کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ولیستی هاوپەیمانی دەکەم.

هەر بۆیە پێویستە بیری ئەو پەیج و پەڕە و سایتانە بهێنینەوە، ئەم جۆرە لە لێدوان چەواشەکارییانە ناتوانن لە خەباتی سیاسیمان لە ناو ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی ساردمان بکەنەوە ،ھاوپەیمانیی یەکێتی و گۆڕان یەکێکە لە هەنگاوە ئەرێنییەکان و لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە، هاوکات بە پێویستی دەزانین ھەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەکگرتوو بن تا سەنگی کورد لە بەغدا بەهێز بێتەوە و ئەو دۆخە سیاسییەی لە کوردستان کە بە هەڵەی ژمارەیەک تازە پێگەیشتوو دروستبووە راست بکریتەوە.

غەفوور دەروێش

ناسراو بە مامە غەفە

٧ی ئایاری ٢٠٢١

هەولێر

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button