عەبدولستار مەجید:

بۆ کەرکوک پێمان باش بوو هەموو لایەنەکان بەیەکەوە بەشداری بکەن

لڤین:

عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا هەڵوێستی حیزبەکەی سەبارەت بەیەک لیست نەبوونی کورد بۆ بەشداری کردن لەهەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر و هەروەها لە کوردستان، ڕاگەیاندووە وتویەتی،” ئێمە بۆ کەرکوک پێمان باش بوو هەموو لایەنەکان بەیەکەوە بەشداری بکەن کاتی خۆی ئەم پێشنیارە پێمان چاکبوو ئەوە ڕاوبۆچوونی ئێمە بوو سەبارەت بەکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان”.

سەبارەت بەوەی کە، کۆمەڵی دادگەری، لە کەرکوک پشتیوانی کام لیستی کوردی دەکات، ئاشکرای کردووە،”ئێمە بێگومان پشتیوانی کورد دەکەین، بەدڵنیاییەوە کاندیدمان نییە بەڵام بەدیاریکراویی بۆ لیستێک و بۆ قەوارەیەک و بۆ کاندیدێک تائێستا ئەو بڕیارەمان نەداوە ئێمە لایەنێکی سەربەخۆین و خەڵک و جەماوەرێکمان هەیە خەڵکەکەمان ئازاد دەکەین لەکاندیدەکانی ئەم دوو لیستە کێی پێ باشە بادەنگی پێبدات، بەڵام ئێمە ئەندامان و کادێرانی خۆمان ئازاد دەکەین لەکۆتاییدا بەڕاستی ئێمە پێمان باشە هەرچۆنێک بێت خەڵکێکی کورد لەوێ دەنگ بهێنێت باشترە نەک خەڵکێکی تر کە دەمارگیری هەیە.”

لەبارەی بەشداری نەکردنی کورد بەیەک لیستی هاوبەش لەکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان زیان لە دەنگ و پێگەی کورد دەدات، ئەندامەکەی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری، جەختی لەوە کردووەتەو کە، ”بێگومان زیان لەپێگەی کورد دەدات، وەپێموایە ئەمجارە ژمارەی کورسیەکانی کورد لەناوچە جێ ناکۆکەکان کەمدەبێتەوە ئەمەش بەشێکی هۆکارەکەی بۆ ئەو پەرتەوازەیەی کورد دەگەڕێتەوە کە بەڕاستی بەرپرسیاری یەکەمیش پارتی و یەکێتین لەم قەزیەدا هەم لەڕابردوو و هەم لەئێستاشدا لەمبارەوە، چەندجار کۆبوونەوە کراوە و ئێمە زۆر بەڕاشکاوی ڕای خۆمان پێ ڕاگەیاندوون بەهەردوولایان کە پێمان باشە هەموو بەیەکەوە بین.”

هەروەها ووتویشیەتی” من پێموایە لەکۆتاییدا ئەو ژمارەیەی کە بۆ کوردستان دیاریکراوە دیارە پێشبڕکێ و مونافەسەکە لەسەر ئەو کورسیانەیە لەبازنەکانی هەرێمی کوردستان، لێرە هەرکەس مافی خۆیەتی ئەوپەڕی کێبڕکێ بکات، پڕوپاگەندە و بەرنامەی خۆی بخاتەڕوو بۆئەوەی پشتگیری و متمانەی زیاتری دەنگی جەماوەر بەدەست بهێنێت ئەوە مافێکی ڕەوا و ئاسایی هەرلایەکە بەڵام من پێموایە بۆ بەغداد دوای ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنە کێ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکات ئەوە باخەڵک و جەماوەر بڕیار بدات بەڵام هەموومان ئەوکاتە دەبێت بەبەرنامەیەکەوە لەعێراق کاربکەین وەک هەرێمی کوردستان، لەقۆناغی ڕابردوو دیارە پەرتەوازەیی زۆر هەبووە بەڵام ئەمە چۆن دەبێت؟ بەڕای من ئەمە لەسەر بنچینەی دادگەری دەبێت بەرنامەیەک هەبێت بۆ کوردستان بێت نەک بەرنامەیەکی یەکێتی یان بەرنامەیەکی پارتی و ئەجێنداێکی پارتی یان ئەجێندایەکی یەکێتی”.

هۆکاری ئەوەی کە لایەنەکان لەکوردستان نەیانتوانی لیستێکی هاوبەش پێکبهێنن، دەڵێت” ئەوە دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە هەریەکە لیستی خۆی هەیە، وە قەناعەتی بەبۆچوون و بەسیاسەتی ئەوانی دیکە نییە و قەناعەتی بەڕێباز و بەرنامەی ئەوانی دیکە نییە بەڵام دەکرێت لەکۆتایدا ئەوانەی کە نوێنەرایەتی کورد دەکەن ئەوانە بێن لەسەر بەرنامەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد ڕێکبکەون بەڕاستی هەوڵێک درا بەڵام دیارە بەئامانج نەگەیشتووە، قەناعەتمان نەبوو لەگەڵ هەندێک حیزب و لایەن هاوپەیمان و لیستمان هەبێت.”

سەبارەت بە هاوپەیمانیەتیەک لە بەغدا، رایگەیاندووە”ئەوانەی کە لەبەغداد هاوپەیمانی (هیوا) ی پێ دەوترا ئەو پانزە پەرلەمانتارەی کە هەبوو ئەو حیزب و لایەنانەی کە خاوەندارێتی ئەو هاوپەیمانێتیەی (هیوا) ی دەکرد هەموو لەسەر ئەوە ڕێکبووین کەئەوە بکەین بەبنچینە وەکو سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری بڕیارێکماندا کە بۆ هاوپەیمانی بۆ ڕێککەوتن با ئەو هاوپەیمانێتیەی (هیوا) بنچینە و چوارچێوە بێت بۆ ڕێککەوتن بەڵام دیارە دوای چەند گەڕێکی گفتوگۆ و کۆبوونەوە بەئەنجام نەگەیشت.”

لە بارەی ئەوەی کە کۆمەڵ،هۆکاری پێکنەهێنانی هاوپەیمانێتیەکەی هاوپەیمانی هیوا،  ڕونیکردووەتەوە” نەخێر، بڕیاری سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری بووە کە هاوپەیمانی بکەین و بەیەک لیست بەشداری بکەین با ئەو هاوپەیمانی (هیوا) یە بنەما و بنچینە بێت بۆ ئەم هاوپەیمانێتی یە بەڵام یەکێک لەکێشەکان بازنەکانە، هەر حیزب و لایەنێک هەوڵیداوە لەبازنەی ئەلیف لەبازنەی با‌- لەبازنەی یەک یان لە بازنەی چوار لە پارێزگای هەولێر یان لەپارێزگای سلێمانی کاندیدێکی هەبێت و پێی وابوو ئەم کاندیدەی لەو بازنەیە سەرکەوتوو دەبێت کاتێک کە لایەنێکی تر هەمان قەناعەتی هەبووە لەو بازنەیە کە پێی وایە سەرکەوتوو دەبێت ئەوە دەبێتە ڕێگر و کێشە بۆ دروستبوونی هاوپەیمانی تەنانەت بۆ دروستبوونی هەماهەنگیش ئەوە کێشەکە بوو، کێشەکە دەتوانم بڵێم نە لەلای ئێمە بوو نە لەلای ئەوان بوو بارودۆخەکە واهاتۆتەپێش.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button