بەڕێوەبەری بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان:

ئەمساڵ ھەرێم كێشەی بێ ئاوی بۆ خواردنەوەی نابێت

لڤین:

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی،راگەیاندووە، “لە دوو بەنداو ئاومان گل داوەتەوە، كە ئەوانیش دوكان و دەربەندیخانن كە كەمە، بەڵام ئێمە رووبارمان زۆرن و پڕۆژەكانی ئاویش زیاتر لەسەر رووبارەكانن، بۆیە پێویستمان بە ئاو نابێت“.

 لەبارەی کێشەی کەم ئاوی بۆ خواردنەوە بۆ ھاوڵاتیان، ئاماژەی بەوەداوە، “ئێمە ئاومان بۆ سێ بوار ھەیە، ئەوانیش خواردنەوە و پیشەسازی و كشتوكاڵ، كە بۆ كشتوكاڵ زیاتر ئاومان پێویستە و ئێمەش پڕۆژەی ستراتیژمان نییە و زیاتر بیرەكان بەكار دێنین، بۆ ئاوی خواردنەوەش كێشەمان نابێت و دەتواندرێت سوود لە بیرەكان وەربگیرێت“.

سەبارەت بە پلانی حکومەت، ووتویەتی،” حكومەتی ھەرێم پلانێكی ستراتیژیی بۆ روبەڕوبوونەوەی وشكەساڵی ھەیە، كە ئاو بۆ خواردنەوە و كشتوكاڵ و ئاژەڵداری دابین بكات، و پلانەكە پێویستی بە نزیکەی ٢٥ ملیار دینار هەیە، بۆ ئەوەی ئەمساڵ بەشێكی كێشەی ھاوڵاتیان چارەسەر بكرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button