بایدن باری نائاسایی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا درێژکردەوە

لڤین:

کەناڵی ( CNN )ی ئەمریکی، لە هەواڵێکدا بەیانێکی کۆشکی سپی، بڵاو کردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە، “جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی واژۆی لەسەر مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ درێژکردنەوەی ( باری نائاسایی نیشتمانیی ) تایبەت بە دۆخی عێراق، سوریا و وڵاتانی ئەفریقا تا یەک ساڵی دیکە کرد”.

لە مەرسومەکەدا هاتووە،”بڕیاری درێژکردنەوە باری نائاسایی لە سوریا دەدرێت وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ڕێکارەکانی ڕژێمی سوریا، هاوکات ئەو درێژکردنەوەیە عێراق و وڵاتانی ئەفریقا دەگرێتەوە”.

لە بەشێکی تری مەرسومەکەدا ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە،”بە درێژکردنەوەی ماوەی باری نائاسایی، ئەمریکا دەستکراوە دەبێت بۆ سزادانی هەر لایەن و کەسێک لەو وڵاتانە، کە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا مامەڵە بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button